جه‌میس هییپی، وه‌زیری ده‌وڵه‌ت له‌حكومه‌تی به‌ریتانیا بۆ كاروباری هێزه چه‌كداره‌كان، ستایشی رۆڵ و قاره‌مانێتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كات و راشیده‌گه‌ینێت: ” دڵخۆشین به به‌ره‌و پێشچوونه‌كانی پڕۆسه‌ی چاكسازی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك له‌پاڵپشتیی و هاوكاری هێزی پێشمه‌رگه‌و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بین”.
ئه‌مڕۆ سێشەممە 1/12/2020 شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازیكرد له جه‌میس هییپی، وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ کاروباری هێزه چه‌کداره‌کان و شاندێكی باڵای سه‌ربازی و راوێژكاری ئه‌و ووڵاته له‌هه‌رێم و به‌غدا.
له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، كه سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و فەریق جەمال محمد، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركان و ئه‌فسه‌رانی پله باڵای وه‌زاره‌ت ئاماده‌یبوون، هه‌ردوولا مه‌ترسیه‌كانی ئێستای داعش و جموجۆڵه‌كانیان، پەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان و عێراق لەگەڵ بەریتانیا، دوایین پێشهاتەکانى دۆخى سیاسى و ئەمنیى عێراق و ناوچه‌كه‌یان تاوتوێكرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.