به‌سه‌رۆكایه‌تى مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئەنجوومەنی وەزیرانى هەرێمی کوردستان كۆده‌بێته‌وه
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه ئەنجومەنی وەزیران پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە (2) كانوونی یەكەمی 2020، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت بۆ تاووتوێ كردنی بابەتەكاتی خوارەوە کۆدەبێتەوە
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت كهلهكۆبوونهوهی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌ندا تاوتوێی پرسی مووچە و پرۆژە یاسای بوودجەی ساڵی 2021 فیدراڵی عێراق ده‌كرێت
ڕاشیدهگهیهنن كه‌هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا پرۆژەی دیراسەكردن و رێكخستننەوەی رسومات كە لە بەرانبەر پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری وەردەگیرێت.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كهتهوهرێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بریتی ده‌بێت له دامەزراندن و تۆماركردنی كۆمپانیای نوێ لە بوارەكانی تەندروستی و دەرمان و پێداویستیی پزیشكی.
له‌كۆتاییدا فه‌رمانگه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا كه‌به‌سه‌رپه‌رشتی مه‌سرور بارزانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت پرۆژەی تایبەت بە (دەرماڵە لەبڕی پەككەوتەیی) لە چوارچێوەی یاسای چاكسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازەكان و خانەنشینی لە هەرێمی كوردستان – عێراق گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.