حه‌سه‌ن نازم، وه‌زیری رۆشنبیری و گه‌شتوگوزار و شوێنه‌وار و گوته‌بێژی حكوومه‌تی عێراق، له‌باره‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند :گفتوگۆكان له‌مباره‌یه‌وه به‌رده‌وامن و سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق داوا ده‌كات كه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دووربخرێته‌وه له ململانێ سیاسییه‌كان .
حه‌سه‌ن نازم له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ئه‌نجامیدا، باسی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كرد و وڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه.
حه‌سه‌ن نازم له‌باره‌ی پڕۆژه‌یاسای بوودجه‌ی گشتی بۆ ساڵی ٢٠٢١ی عێراق رایگه‌یاند "كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران تایبه‌ت به پرۆژه یاسای بوودجه‌ی گشتی ساڵی ٢٠٢١ بۆ ڕۆژی شه‌ممه‌ی داھاتوو دواخرا.
حه‌سه‌ن نازم باسی له كێشه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ھه‌رێمی كوردستانی كرد و گوتی "سه‌رۆكوه‌زیران باسی ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی كرد كه له‌باره‌ی بابه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه له ئارادیه، ده‌زانم له‌باره‌ی ئه‌و كێشه‌یه پرسیاری زۆرتان له‌مێشكدا ھه‌یه، تاوه‌كو ئێستا گفتوگۆكان به‌رده‌وامن به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن.
گوته‌بێژی حكوومه‌تی عێراق گوتیشی"ئه‌و خاڵه‌ی له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا باسی لێوه‌كرا په‌یوه‌ست بوو به لایه‌نی مرۆییه‌وه، سه‌رۆكوه‌زیران داوایكرد ئه‌و بابه‌ته دووربخرێته‌وه له ململانێی سیاسیی، به‌ڵكو پێویسته جه‌خت له‌سه‌ر لایه‌نی مرۆیی بكرێته‌وه، واتا یاسا و ململانێ سیاسییه‌كان له‌ناو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و بۆچوونی لایه‌نه سیاسییه‌كان جیاوازن، نابێت ده‌ست بۆ بژێوی رۆژانه‌ی خه‌ڵك ببات، مووچه واتا بژێوی رۆژانه‌ی ھاووڵاتییان".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.