عه‌بدولئه‌میر شه‌ممه‌ری ،جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق، رایگه‌یاند، نزیكه‌ی هه‌زار سه‌رباز ره‌وانه‌ی شنگال ده‌كه‌ن.
عهبدلئهمیر شه‌ممه‌ری له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا رایگه‌یاند، ٧٥٠ بۆ هه‌زار سه‌رباز ره‌وانه‌ی شنگال ده‌كه‌ین.
جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق، كاتی ناردنی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی بۆ شنگال ئاشكرا نه‌كرد.
دوێنێ دووشه‌ممه، سوپای عێراق رایگه‌یاند كه جێبه‌جێكردنی پلانی بڵاوكردنه‌وه‌ی ھێزه ئه‌منییه‌كان له سه‌نته‌ری قه‌زای شنگال رۆژئاوای پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌ست پێكردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.