Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:01

سەنتەری هەندرێن چوارەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی سازدەکات

لە ژێر ناوی " پێگە و تێدامانی وەرگێڕانی كوردی لە وەرگێڕانی جیھانیدا"
کوردستان TV
100%

سەنتەری هەندرێن چوارەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی سازدەکات.
 

لە راگەیاندنێکدا، سەنتەری ھەندرێن بۆ زمان و توێژنینەوەی كولتووری لە زانكۆی سۆران، رادەگەیەنێت، کە لە ژێر ناوی " پێگە و تێدامانی وەرگێڕانی كوردی لە وەرگێڕانی جیھانیدا" چوارەمین كۆنفڕانسی نێودەوڵەتی خۆی، بەڕێوەدەبات.


وەک لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەی پێدراوە، وا بڕیارە کۆنفرانسەکە لە كەمپی زانكۆی سۆران، لە رۆژانی ٢٨-٢٩ی ئاداری ساڵی ٢٠٢١ بەڕێوەبچێت.


هەروەها ئاماژەش بەوە دراوە، ئەگەر دۆخی تەندروستی وەك ئێستا بەردەوام بێت، ئەوا كۆنفرانس بە شێوەی ئۆنلاین بەڕێوەدەچێت.
 

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.