كۆمپانیاكانی جیهان پێشبركێ له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسینی دژه كۆرۆنا ده‌كه‌ن.
له‌كاتێكدا كه كۆمپانیاكانی فایزه‌رو مۆدێرنا راگه‌یاندووه كه نرخی ڤاكسینه‌كانیان له‌ده‌یان دۆلار زیاتره،میشائیل بیونتك، بازرگان و توێژه‌ری ئه‌ڵمانی هه‌وڵ ده‌دات ڤاكسینێك گه‌شه پێبدات كه نرخه‌كه‌ی ناگاته یه‌ك یۆرۆ.
به‌گوێره‌ی پێگه‌ی دوێچه فیله-ی ئه‌ڵمانی بیونتك راگه‌یاندووه كه هیواداره له نیوه‌ی دووه‌می ساڵی 2021 بتوانێ ڤاكسینه‌كه به‌رهه‌م بهێنێ كه نرخه‌كه‌ی له‌یه‌ك یۆرۆ كه‌متره.
هه‌روه‌ها ئه‌و توێژه‌ره‌ی ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێ ڤاكسینه‌كه دوو تایبه‌تمه‌ندی هه‌یه یه‌كه‌میان دڵنیاییه كه تاقیكردنه‌وه‌ی بۆ كراوه، دووه‌مشیان ده‌تواندرێت له خانه‌ی( خومره) به‌رهه‌م بهێندرێت كه ئه‌مه‌ش واده‌كات ڤاكسینه‌كه نرخی زۆر هه‌رزان بێت.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.