ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 2 ى 12 ى 2020 فازڵ حاجی گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بلاوی كردهوهتهوه كهكاتژمێر 7:00 ى به‌یانی لەسەر شەقامی 120مەتری هه‌ولێر شۆفێرێکی بارهەڵگر کە خۆڵی بارکردبوو، بە خێراییەکی زۆر رۆیشتووە و کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە، بەو هۆیەوە 6 ستوونی ڕووناککەرەوە و نزیکەی 50 مەتر بەربەستی ئاسنینی تێکداوە و دواتریش ئۆتۆمبێلەکە به‌هۆی ڕووداوه‌كه‌وه گڕی گرتووە.
گوته‌بێژی هاتووچۆی هه‌ولێر ڕاشیگه‌یاندوه كه ئەو شوێنەی کە بارهەڵگرەکەی پێدا تێپەڕبووە، خێرایی یاسایی 50 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا، بەڵام شۆفێرەکە بە خێراییەکی زۆر تێپەڕبووە بۆیە نەیتوانیوە ئۆتۆمبێلەکەی کۆنتڕۆڵبکات.
ده‌شڵێت شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كه سەلامەتە، بەڵام سەرەڕای سووتانی ئۆتۆمبێلەکە دەیان هەزار دۆلار زیانی بە شەقامی 120 مه‌تری گەیاندووە و بەپێی یاساش دەبێت چاکی بکاتەوە.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.