نرخی ئەمپێرێ کارەبای موەلیدە ئەھلییەکان له سلێمانی بۆ مانگی 11 (تشینی دووه‌م) له نێوان (5750 بۆ 700 هه‌زار دیناردا دەبێت و بەرنامەی کارەبای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی بۆ مانگی دوانزه (كانوونی یه‌كه‌م) له كاتژمێر 12ی نیوه‌ڕۆ بۆ (1)ی شه‌و ده‌بێت له و ماوه‌یه‌دا ھەرکاتێک کارەبای نشیمانی کوژایەوە مۆلیده ئه‌هلییه‌كان کارەبا دابین دەکەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە 2 تشرینی دووه‌م 2020 لیژنەی دیاریکردنی نرخی موەلیدە ئەھلییەکان کۆبوەوە، بۆ دیاریکردنی نرخی موەلیدە ئه‌هلییه‌كان بۆ مانگی (11) , دوا هه‌ڵسه‌نگاندن به‌پێی كاتژمێره‌كانی كاركردنیان, نرخی ئەمپێرێک لە نێوان 5 هه‌زار و "500" دینار بۆ "7" هه‌زار دینار دەبێت، به‌ڵام به‌هۆی سوتان محه‌ویله‌به‌كی وێستگه‌ی 132 كه‌ی ڤی باشور له سلێمانی" موه‌لیده‌ی هه‌ندێك گه‌ڕه‌ك و ناوچه له باشوری سلێمانی موه‌لیده ئه‌هلی زیاتر كاری كردوه له‌به‌رئه‌وه نرخی مۆلیده له‌و گه‌ڕه‌كانه زیاتر ده‌بێت بەوپێیەش نرخی ئەمپێڕێک کارەبا لە گەڕەکێک بۆ گەڕەکێکی تر جیاواز دەبێت.
سەبارەت بەبەرنامەی کارکردنی موەلیدەکان بۆ مانگی یانزە تشرینی (دووەم) ھەرکاتێک کارەبای نیشتمانی کوژایەوە پێویستە موەلیدە ئەھلییەکان کارەبا بۆ ھاوڵاتیان دابین بکەن، لەکۆبونەوەکەشدا ئەو خاڵە دوپاتکرایەوە کە پێویستە دوای کوژانەوەی کارەبای نشتیمانی (١٠) خولەک زیاتر بەسەر کارپێکردنی موەلیدە تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیکار روبەڕوی سزایی یاسایی دەکرێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.