سوپای عێراق راگه‌یاند كه پێنج تیرۆریستی داعش له پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین باكووری عێراق كوژراون.
له‌مباره‌یه‌وه شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی سه‌ربه ئۆپه‌راسیۆنه ھاوبه‌شه‌كانی عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه، پێنج تیرۆریستی داعش كه كرده‌ی تیرۆریستییان دژبه ھاووڵاتییان ئه‌نجامدابوو له چیای مه‌كحول باكووری پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین به ھه‌ماھه‌نگیی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه ھاوبه‌شه‌كان له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ھاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعشه‌وه بۆردومانكراون.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌دراوه كه له ئاكامی بۆردومانه‌كه‌دا، پێنج تیرۆریسته‌كه‌ی داعش كوژراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.