عێراق له نێو لیستی مه‌ترسیدارترین ناوچه له جیهاندایه و هۆشداریش ده‌درێت له گه‌شتكردن بۆ ئه‌و وڵاته له ساڵی نوێ‌دا .
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی ده‌یلی مه‌یلی بریتانی، كۆمپانیای به‌هاناوه‌چوونی نێوده‌وڵه‌تی، عێراقی خستۆته نێو لیستی مه‌ترسیدارترین ناوچه له جیهاندا و هۆشداریشی داوه له گه‌شتكردن بۆ ئه‌و وڵاته له ساڵی نوێ‌دا .
كۆمپانیاكه رایگه‌یاندووه ئه‌و وڵاتانه‌ی زیاتر سه‌قامگیرییان تێدایه بریتین له گریلاند،سویسرا، سلۆڤینیا، نه‌رویج فیله‌ندا و دانیمارك، به‌ڵام لیبیا، سوریا، ئه‌فغانستان، عێراق، كۆماری ئه‌فریقای ناوه‌ڕاست، پێنج شوێنی مه‌ترسیدارترینن له‌سه‌ر گۆی زه‌وی.
كۆمپانیاكه ده‌ڵێت: به‌هۆی مه‌ترسی ئه‌منی و هه‌ڕه‌شه‌ی سیاسی و مانگرتنه كۆمه‌ڵاتییه‌كان، له‌وانه‌یه له‌كاتی گه‌شتكردن بۆ ئه‌و وڵاتانه، گه‌شتیاران رووبه‌رووی مه‌ترسی ببنه‌وه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.