وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بڕیاری داوه كه له به‌رامبه‌ر ٣٥٠ ملیۆن دۆلاردا ئه‌مریكا كاروباری نێرده‌ی مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازی له سعوودیه بۆ پێنج ساڵی دیكه درێژ بكاته‌وه.
ئاژانسی هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی و به‌رگریی ئه‌مریكا رایگه‌یاند وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بڕیاری داوه كه له به‌رامبه‌ر ٣٥٠ ملیۆن دۆلاردا ئه‌مریكا كاروباری نێرده‌ی مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازی له ریاز به‌مه‌به‌ستی خزمه‌تگوزاری راوێژكاری سه‌ربازی به وه‌زاره‌تی به‌رگریی سعوودیه و كاره‌كانی دیكه بۆ پێنج ساڵی دیكه درێژ بكاته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه كه ئه‌م گوژمه پاره‌یه له به‌رامبه‌ر پێدانی مووچه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكا، دابینكردنی شوێنی مانه‌وه، په‌یوه‌ندیكردن و پهروردهكردنی منداڵه‌كانی سه‌ربازان ده‌درێت.
تیشكیش خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه لیژنه په‌یوندیداره‌كانی كۆنگرێسی ئه‌مریكا له‌م بڕیاره ئاگادار كراونه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.