نه‌خۆشخانه‌ى ڕزگاری هه‌ولێر سه‌باره‌ت به‌ڕووداوه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردوو كه‌له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه به‌چه‌ك هێرش كرایه سه‌ر نه‌خۆشخانه ، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه.
ده‌قی ڕوونكردنه‌وه‌كه:
دوای ئەوەی کە نەخۆشێک بۆ ماوەی دوانزە ڕۆژ خەوێندرابوو لە نەخۆشخانەی ڕزگاری کە تەمەنی(٨١) ساڵ بوو وە باری تەندروستی ناجێگیربوو بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا ئەمشەو کاتژمێر (٣) بە داخەوە گیانی دەسپێرێت لە ئەنجامدا کەس و کاری کۆچکردوو هێرش دەکەنە سەر پزیشکان و کارمەندان و زەرەرو زیان بە چەندین کەلو پەل وئامێرو اسعاف دەگەیەنن وە دوو کارمەند زامدار دەکەن
ئێمە هاوڵاتیانی خۆشەویست ئاگادار دەکەینەوە کە بە هێچ شێوەیەک کەمتەرخەمی نەکراوە لە چارەسەرکردنی ئەم کۆچکردووە و هێچ نەخۆشێکیتر هیوادارین هاوڵاتیانی خۆشەویست لە گەورەیی مەترسی ئەم ڤایرۆسە تێبگەن.
وە هاوڵاتیانی خۆشەویست خۆیان بپارێزن ڕێنماییە تەندروستیەکان جێ بەجێ بکەن
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.