به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی عه‌ره‌بییه،ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی رۆژئاوا له‌سه‌ر ئاستی فراوان پێیان وایه كه موحسین فه‌خری زاده، به‌رپرسی سه‌ره‌كی بووه له هه‌وڵه نهێنییه‌كانی ئێران بۆ گه‌شه‌پێدانی چه‌كی ناوه‌كی.
دوای چه‌ند رۆژێك له كوژرانی موحسین فه‌خری زاده،زانای بواری چه‌كی ئه‌تۆمی ئیَران،هه‌ژماری فه‌رمی حكومه‌تی ئێران ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه تویتێكی كردووه‌و وێنه‌ی حه‌سه‌ن روحانی،سه‌رۆكی ئێران و فه‌خریزاده‌ی بڵاوكردۆته‌وه كه تیایدا روحانی له‌به‌رامبه‌ر رۆڵی له رێككه‌وتنی ناوه‌كی، میدالیایه‌ك به‌فه‌خری زاده ده‌به‌خشێ،ئه‌مه‌ش وایكردووه كه ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی رۆژئاوا، موحسین فه‌خری زاده به به‌رپرسی سه‌ره‌كی له گه‌شه‌پێدانی چه‌كی ناوه‌كی ئێران هه‌ژمار بكه‌ن.
پێشتر ئێران بڵاویكردبۆوه كه موحسین فه‌خری زاده، به‌شداری له‌گه‌شه‌پێدانی چه‌كی ناوه‌كی نه‌كردووه‌و ره‌تیان كردۆته‌وه هیچ كاتێك هه‌وڵی ئه‌وه‌یان دابێت پڕۆگرامی پیتاندنی یۆرانیۆم له به‌رهه‌مهێنانی ووزه‌وه بۆ پڕۆگرامی چه‌ك بگۆڕن.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.