فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه ھاوبه‌شه‌كانی عێراق رایگه‌یاند كه ھێزه ئه‌منییه‌كان شێوازێكی نوێ به ئامانجی راوه‌دوونانی تیرۆریستانی داعش به‌كار ده‌ھێنن.
لیوا ته‌حسین خه‌فاجی له‌مباره‌یه‌وه گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه ھاوبه‌شه‌كانی عێراق، ئاشكرای كردووه كه له‌ئێستادا، ھێزه ئه‌منییه‌كان شێوازێكی نوێ به ئامانجی راوه‌دوونانی تیرۆریستانی داعش به‌كار ده‌ھێنن و گوتی:له چوارچێوه‌ی ئه‌و شێوازه نوێیه‌دا له پاڵ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆن، فشاری توند بۆسه‌ر تیرۆریستانی داعش دروست ده‌كرێت.
گوتیشی: ئه‌و كرده تیرۆریستییانه‌ی كه به‌م دواییانه له ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی عێراق روویاندابوو، له ئه‌نجامی ئه‌و فشاره توندانه بووه كه له‌سه‌ر تیرۆریستانی داعش دروست بوون.
گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه ھاوبه‌شه‌كانی عێراق، لیوا ته‌حسین خه‌فاجی باسی له‌وه‌شكرد كه ھێشتا پاڵپشتی ھاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژبه داعش بۆ ھێزه ئه‌منییه‌كان عێراق به‌رده‌وامه و گوتی:ھاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژبه داعش پاڵپشتی و زانیاری ھه‌واڵگریی سه‌باره‌ت به راوه‌دوونانی تیرۆریستانی داعش پێشكه‌ش به ھێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق ده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.