به‌ریتانیا بووه یه‌كه‌م وڵات كه مۆڵه‌تی به به‌كارهێنانی فراوانی ڤاكسینی دژه‌كۆرۆنا دا كه له‌لایه‌ن هه‌ردوو كۆمپانیای بیۆنتهك و فایزه‌ر به‌رهه‌مهێندراوه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی كه‌ناڵی "BBC" ده‌زگای رێكخستنی ده‌رمان و پێداویستییه ته‌ندروستییه‌كانی به‌ریتانیا "NT162b2" رایگه‌یاندووه كه ڤاكسینه‌كه جێی متمانه‌یه و ده‌تواندرێت به شێوه‌یه‌كی فراوان به‌كاربهێندرێت.
به‌مشێوه‌یه به‌ریتانیا بووه یه‌كه‌م وڵاتی جیهان كه رێگه‌ی به به‌كارهێنانی ڤاكسینه‌كه دا.
پێشتریش حكوومه‌تی له‌نده‌ن گرێبه‌ستێكی بۆ كڕینی ٤٠ ملیۆن ژه‌م له ڤاكسینه‌كه واژوو كردبوو.
ڤاكسینی دژه‌كۆرۆنا له ماوه‌ی نزیكه‌ی ١٠ مانگدا هه‌ر سێ قۆناغه‌كه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی تاقیگه‌یی تێپه‌ڕاند و به‌ڕێژه‌ی له سه‌دا ٩٥ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ڤایرۆسه‌كه دروست ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.