ژماره‌یه‌كی زۆری خۆپیشانده‌رانی به‌غدا داوا له حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ن له بوددجه‌ی ساڵی نوێ‌دا ده‌رگای دامه‌زراندن بكاته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه به‌ده‌یان خۆپیشانده‌ر له بڕوانامه‌ی به‌رزو ئه‌ندازیاری مانگرتوو له‌به‌رده‌م سه‌ندیكای ئه‌ندازیارانی عێراق گردبوونه‌وه‌و خۆپیشاندانێكیان له‌به‌رامبه‌ر وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا به‌ره‌و باڵه‌خانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق رێكخست و داوای دامه‌زراندنیان له بوودجه‌ی ساڵی داهاتوو ده‌كرد.
هه‌روه‌ها خۆپیشانده‌ران رێگای محه‌مه‌د قاسم- یان به ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی داخست و به‌و هۆیه‌وه‌ش هێزێكی ئه‌منی چڕ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پاراستنی یاسا‌و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندی تیژی له‌شوێنه‌كه بڵاوه‌یان پێكرا.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا و دابه‌زینی نرخی نه‌وت ،عێراق تووشی قه‌یرانی دارایی بۆته‌وه‌و حكومه‌تیش بۆ دابین كردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران په‌نای بۆ قه‌رزكردن بردووه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.