دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران لهراگهیاندراوێكدا بڵاوی كردهوه كهبەریتانیا و فەرەنسا ڕێکەوتننامەیەکی نوێیان واژۆ کرد بۆ وەستاندنی کۆچە نایاساییەکان کە کۆچبەران لە ڕێی دەربەندی ئینگلیزییەوە دەیانەوێت بپەڕنەوە بۆ بەریتانیا، بۆ داخستنی ئەو ڕێگا مەترسیدارە لەسەر کۆچبەران و پەنابەران، هەردوو دەوڵەت بڕیاریاندا کە تەکنەلۆژیا و چاودێری زیاتر بەکاربهێنن.
راشیدهگهیهنن كه وەزیری ناوخۆی بەریتانیا – پریتی پاتێل ڕایگەیاندووه کە ڕۆژی شەممەی ڕابردوو ڕێکەوتننامەکەیان واژۆ کردووە و ژمارەی تیمەکانی چاودێری و کەشتییەکان دوو هێندە دەکرێن و ڕادار و درۆن بەکاردەهێنن.
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند کە ئەو ڕێکەوتننامەیە زۆر نائومێدکەرە.
هاوکات، ڕێکخراوە خێرخوازی و مرۆڤایەتییەکان لەسەر ئەوە کۆکن کە دەبێت ڕێگایەکی سەلامەت بۆ ئەو کۆچبەرانە درووستبکرێت کە دەیانەوێت داوانامەی پەنابەری پێشکەش بکەن.
دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران ئاماژه بۆ ئهوهش دهكهن كه پاتێل و هاوشانە فەرەنسییەکەی "جێراڵد دارمەنین" ڕایانگەیاندووه کە دەیانەوێت ئەو ڕێگایە دابخەن. هەروەها پاتێل ڕایگەیاند کە تەنها لەم ساڵدا پۆلیسی فەرەنسی ڕێگریان لە زیاتر لە ٥ هەزار کەس کردووە کە مەبەستیان گەیشتن بووە بە بەریتانیا، لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەشدا کە لە دە ساڵی ڕابردوودا بەریتانیا بڕی ١٥٠ ملیۆن پاوەنی داوەتە فەرەنسا بۆ ڕێگریکردن لە کۆچبەران.
لەکۆتاییدا پاتێل ڕاشیگەیاندراوه کە دەیانەوێت لە ساڵی داهاتوودا سیستەمێکی نوێ درووست بکەن بۆ داواکردنی مافی پەنابەرێتی.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.