لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامییەتی سلێمانی ئاماری مانگانەی خۆی بۆ رای گشتی بڵاودەكاتەوە، و بە پێی یاسا‌و ریێنماییەكانیش هەر شویێنك پابەند نەبێت، روبەروی سزای ماددی و یاسایی دەكرێتەوە.
بەپێی ئاماری مانگانەی لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامییەتی سلێمانی لە بەرواری (11.1 بۆ 2020.11.30) لیژنەكان پێنج هه‌زار و (815) سەردانیان بۆ شوێنە گشتییەكان یٔەنجام داوە و به‌هۆی سه‌رپێچیكردن له مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری و رێنماییه‌كانی كاركردن (559) پسوڵه‌ی سه‌رپێچییان له‌شوێنه‌كان تۆماركردوه، هه‌روه‌ها (399) پسوڵه‌ی ئاگاداركردنه‌وه بۆ پابەندی مەرج و رێنماییەكان كراوه.
ئاماری لیژنه هاوبه‌شه‌كان یٔه‌وه‌ی خستوه‌ته‌ڕو: به‌هۆی به‌رده‌وام بون له‌سه‌رپێچی (21) شوێن داخراون (16) شوێنی دیكه روبه‌ڕوی دادگا كراونه‌ته‌وه.
لە ئامارەكەدا هاتوە، لەماوەی یەك مانگدا بڕی (32) تۆن كاڵاوشمه‌ك و خۆراكی ماوە بەسەرچو لە ناوبراون و كۆی گشتی پارەی غەرامەكراویش له‌م مانگه‌دا بریتییه لە (80) ملیۆن و (510) هه‌زار دینار كه به‌پێی یاسا دەخرێتەوە سەر داهاتی گشتی.
هەرشوێنێكی كاركردن پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن نه‌بێت له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه سەرەتا ئاگادار دەكرێتەوە، دواتر سزای ماددی دەدرێت، لە حاڵەتی دوبارەكردنەوەی سەرپێچیەكانیشدا روبەروی دادگا دەكرێنەوە.
قائیمقامیه‌تى سلێمانی هۆشداری ده‌دات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.