Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 22:43

وێنە.. گه‌نجێکی سووریا به‌هۆی په‌لاماره‌کانی رژێمی ئه‌سه‌د ئاواره‌ و که‌مئه‌ندام بووه‌

کوردستان TV
100%

عه‌بدوڵڵا گه‌نجێكی سووریایه‌و ته‌مه‌نی ١٨ ساڵه‌ و له‌ میانی په‌لاماره‌كانی ساڵی ٢٠١٥ی رژێمی ئه‌سه‌د بۆسه‌ر شاری حومس پارچه‌ بۆمب به‌ر سه‌ری كه‌وتووه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ له‌ رووی جه‌سته‌یی و له‌ رووی ژیرییه‌وه‌ كه‌مئه‌ندام بووه.  

خێزانی عه‌بدوڵڵا له‌ ساڵی ٢٠١٨دا، به‌ره‌و باكووری سووریا كۆچیان كردووه‌، سه‌ره‌تا له‌ پارێزگای ئیدلب و دواتر له‌ شارۆچكه‌ی ئه‌لباب نیشته‌جێبوون.

سه‌عده‌ددینی باوكی به‌به‌رده‌وامی چاودێری كوڕه‌كه‌ی ده‌كات كه‌ رۆژبه‌رۆژ ته‌ندروستی به‌ره‌و خراپتر ده‌چێت.

سه‌عده‌ددینی باوكی عه‌بدوڵڵا له‌ لێدوانێكیدا باسی له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ به‌هۆی په‌لاماره‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د كوڕه‌كه‌ی كه‌مئه‌ندام بووه‌ و به‌رده‌وام پێویستی به‌چاودێرییه‌.

باوكی عه‌بدوڵڵا ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ تا ئێستا هیچ كه‌سێكی خێرخوازییان نه‌دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌رپرسیارییه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كوڕه‌كه‌ی بگرێته‌ ئه‌ستۆ.

112233

 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.