گوتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند: داهاتی حکومەت بەشی ئەو "هەموو مووچە" ناکات، سەرۆك وەزیرانی عێراقیش بەڵێنی داوە بەزووترین كات بودجەی هەرێم چارەسەر بكات.
ئەمڕۆ چوارشەممە دكتۆر جوتیار عادل، گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: موچەی ئەم مانگەی فەرمانبەران بە لێبڕینی 21% دابەش دەكرێت، مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراقیش بەڵێنی داوە بەزووترین كات بودجەی هەرێم چارەسەر بكات.
گوتەبێژی حكومەتی هەرێم گوتیشی: له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا پرسی مووچه و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا تاوتوێكران.
جووتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: ئێستا 355 ملیۆن دۆلار کورتهێنانمان هەیە، تەنها 400 ملیۆن دۆلارمان وەکو داهات لەبەردەستە و بۆ پڕکردنەوەی نزیکەی 205 ملیۆن دۆلار قەرز دەکەین.
گوتەبێژی حكومەتی هەرێم رایگه‌یاند: له‌م چه‌ند رۆژه‌ی رابردوو، سه‌رۆك وه‌زیران له سۆنگه‌ی په‌رۆشی خۆی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا كازمی له‌سه‌ر هێڵ بووه، بۆ ناردنی 320 ملیار دیناره‌كه و به‌ڵێنیان داوه ئه‌و گرفته چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
له باره‌ی ناوه‌ڕۆكی گرێبه‌ستی په‌نجا ساڵه‌ی نێوان هه‌رێم و توركیا جوتیار عادل گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان پێشه‌كی نافرۆشرێت و ئه‌م گرێبه‌سته ته‌نیا بۆ به‌كارهێنانی بۆری خاكی توركیایه بۆ ناردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان.
گوتیشی كابینه‌ی هه‌شته‌می حكومه‌تی هه‌رێم به هه‌موو هه‌وڵی خۆی ئه‌و گرێبه‌سته‌ی واژووكرد، كه ئه‌وكات هه‌رێم له ره‌وشێكی خراپی ئابووریدا بوو، باشترین رێگه‌چاره بوو، به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و گرێبه‌سته باسی فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم به پێشه‌كی بۆ هیچ لایه‌نێك ناكات.
جووتیار عادل ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو ئه‌و موڵكه و ماڵانه‌ی كه خاوه‌ندارییه‌كه‌ی بۆ حكومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه و پێویستی پێی نییه، به زیادكردنی ئاشكرا ده‌فرۆشرێت. گوتیشی ئه‌م بابه‌ته له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران دراسه كراوه و جه‌ردی موڵك و ماڵه‌كان كراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.