وەزیری دەرەوەی سعودییە وتەكانی محەمەد جەواد زەریف هاوتا ئێرانیەكەی لەبارەی تێوەگلانی ریاز لە كوشتنی موحسین فەخریزادە رەت دەكاتەوە و دەڵێت، پێدەچێت نائومێدی وای لە ئێران كردبێت، ئەگەر بومەلەرزە و لافاویش لە وڵاتەكە رووبدات، سعودییە تۆمەتبار بكات.
دوای ئەوەی محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەكردبوو، كۆبوونەوە نهێنییەكەی نێوان شازادەی جێنشینی سعودیە و سەرۆك وەزیری ئیسرائیل پەیوەندیی هەبووە بە كوشتنی زانا ئەتۆمییەكەوە.
لهم بارهیهوه عادل جوبەیر وەزیری دەرەوەی سعودییە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر وەڵامی زەریف دەداتەوە و نوسیویەتی، پێدەچێت بێ هیوایی، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێرانی ناچار كردبێت هەر تاوانێك له وڵاتهكهی رووبدات بیخاتە پاڵ سعودیە.
وەزیری دەرەوەی سعودییە بە گاڵتەجاڕیەوە دەشڵێت، خوا نەكات ئەگەر بومەلەرزەیەك یاخود لافاوێك لە ئێران رووبدات، ئەوا سعودییە تۆمهتبار دهكهن.
داڕشتنهوهی ههواڵ: كامهران عومهر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.