جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: لێژنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رده‌وامن له كاره‌كانی خۆیان و كۆمه‌ڵێك پرۆژه یاساش لهبهرهدهستدان كه خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌می بۆ كراوه.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌تووندی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌تكرده‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن په‌رله‌مانی كوردستان داخرابێت.
جه‌ختیشی كرده‌وه لێژنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رده‌وامن له كاره‌كانی خۆیان و كۆمه‌ڵێك پرۆژه یاساش لهبهرهدهستدان كه خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌می بۆ كراوه و بۆ خوێندنهویه سێیه‌م ئاماده‌ی ده‌كه‌ن و كه‌ی پێویست بێت په‌رله‌مان دانیشتی خۆی ده‌كاته‌وه.
هاوكات هه‌ورامی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی به ته‌واوه‌تی ره‌تكرده‌وه كه باسیا له داخرانی په‌رله‌مانی كردستان ده‌كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.