ئۆمێد خۆشناو سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان له وه‌لامی ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی باس له گرێبه‌ستی 50 ساڵه‌ی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وولاتی توركیا ده‌كه‌ن و بابه‌ته‌كه به‌لاڕێدا ده‌به‌ن، روونكردنه‌وه‌یه‌كی له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك بڵاوكردووه‌ته‌وه.
ئومێد خۆشناو نووسیویه‌تی ده‌مێکه چه‌ند که‌سێک له ئاستی سه‌روو و ناوه‌ند و خوارووی هه‌ندێ حزب، باسی ئه‌وه ده‌که‌ن گوایه ئاگاداری ناوه‌ڕۆکی گرێبه‌ستی 50 ساڵه‌ی نێوان کوردستان و تورکیا نین.
ئه‌و که‌سانه پێویسته له نوێنه‌رانی خۆیان له حکومه‌ت بپرسن ئایا ئه‌و گرێبه‌سته چیه و چه‌ند ئاگادارن؟ بۆیه پێویست ناکات ڕای گشتی چه‌واشه بکه‌ن، به‌ڵام بۆ زانیاری هه‌موولایه‌ک ئه‌وچه‌ند ڕاستیه ده‌خه‌مه‌ڕوو.
گرێبه‌ستی 50 ساڵه له‌سه‌رده‌می کابینه‌ی حه‌وتی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان واژوو كرا و له‌و كاته‌دا ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی نه‌وت و غاز به‌و شێوه‌یه بوو:
سه‌رۆک وه‌زیران نێچیرڤان بارزانی، جێگری سه‌رۆک وه‌زیران عیماد ئه‌حمه‌د، وه‌زیری سامانه سروشتیه‌کان ئاشتی هه‌ورامی، وه‌زیری دارایی خوالێخۆشبوو شێخ بایز تاڵه‌بانی، وه‌زیری پلاندانان دکتۆر عه‌لی سندی بوون. ئومێد خۆشناو هه‌روه‌ها دووپاتی ده‌كاته‌وه ئه‌رێ خه‌ڵکی کوردستان ئه‌و به‌ڕێزانه کێن و له چ حزبێکن؟ ئه‌رێ چ جارێک یه‌کێک له‌و به‌ڕێزانه باسی ئه‌وه‌ی کردوه ئاگاداری گرێبه‌سته‌که نه‌بن؟. هه‌ر له روونكردنه‌وه‌كه‌یدا سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی ده‌ڵێت، له‌سه‌رده‌می کابینه‌ی هه‌شتی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندکردن و پێداچوونه‌وه به گرێبه‌سته‌که، شاندێکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان که پێکهاتبوو له قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆک وه‌زیران، ڕێباز حه‌ملان وه‌زیری دارایی و نوێنه‌ری ئه‌وکاتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتیه‌کان ، دكنۆر عه‌لی سندی وه‌زیری پلاندانان، چوونه تورکیا و هه‌مواری ڕێکه‌وتنه‌که‌یان کرد.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: دیسان ده‌پرسم ئه‌رێ خه‌ڵکی کوردستان ئه‌وانه کێ بوون و له چ حزبێک بوون؟ ڕۆژێک له ڕۆژان که‌سێکتان بینی له‌وانه بڵێن ئاگادار نین؟.
ئۆمێد خۆشناو له ڕوونكردنه‌وه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی نووسیوه كه چه‌ند جارێک ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی نه‌وت و گاز، بۆ خستنه‌رووی زانیاری له‌گه‌ڵ سکرتێر و ڕێکخه‌ری حزبه‌کان و مه‌کته‌بی سیاسی حزبه‌کان کۆبوونه‌وه و زانیاری ووردیان پێدان. بۆیه وا باشه چیتر خۆڵ نه‌که‌نه چاوی خه‌ڵک و ڕای گشتی چه‌واشه نه‌که‌ن، هه‌ر پرسیارێکتان هه‌یه له نوێنه‌رانی خۆتان له حکومه‌ت بپرسن.
له كۆتایی روونكردنه‌وه‌كه‌یدا ئومێد خۆشناو رایگه‌یاندووه به‌ری ڕۆژ به بێژینگ ناگیرێ، کاتی ده‌رخستنی زۆر له ڕاستیه‌کان هات و ئێمه‌و ئێوه، به ئه‌رگۆمێنت و دیکۆمێنت قسه ده‌که‌ین، لۆژیک و مه‌نتق و نیشاندانی ڕاستی کاری ئێمه ده‌بێ و ئێوه‌ش له چه‌واشه‌کاری و ناڕاستی به‌رده‌وام بن و دواجاریش خه‌ڵكی وویژدان زیندووی کوردستان له نێوان ئێمه و ئێوه حاکم و حه‌که‌م ده‌بێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.