لە مانگەکانی کانوونی یەکەم و کانوونی دووەم و شوبات پهنجا ملیۆن ڤاکسینی چینی دەگاتە تورکیا و لایەنی پەیوەندیداری ئەو وڵاتە وەریدەگرێت.
بەپێی پلانەکانی حکومەتی تورکیا چاوەڕێدەکرێ ملیۆنێک لەو ڤاکسینە بە هاووڵاتییان بدرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە دیدارەکانی ئەنقەرە - بەرلین بۆ دەستەبەرکردنی بیست و پێنج ملیۆن ڤاکسینی ئەڵمانی بەردەوامن.
فەخرەدین کۆجا، وەزیری تەندروستیی تورکیا رایگەیاند: دەمانەوێت لە کانوونی یەکەمدا دەست بە کوتانی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا بکەین، ئەگەر کارەکان بە ئاسایی بڕۆن، رۆژی چواردهی ئەم مانگە لە کارمەندانی تەندروستییەوە دەست بە کوتانی دژە کۆرۆنا دەکەین.
هەفتەیەکە تورکیا دەستی بە تاقیکردنەوەی ڤاکسینی نێوخۆیی کۆرۆنا لەسەر هاووڵاتیانی خۆبەش کردووە.
پزیشک و پسپۆرانی پەیوەندیدار رایانگەیاند: کە ڤاکسینەکە هیچ نیشانەیەکی خراپی لەسەر جەستەی خۆبەخشان جێنەهێشتووە و پسپۆرانی تەندروستیی تورکیا تەمەنی ههژدهی تا پهنجا ساڵیان دیاریکرد بۆ ئەوەی ڤاکسینەکەی لەسەر تاقی بکەنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.