پۆلیسی ڕاپەڕین رایگهیاند: بههۆی شهڕی نێوان دوو دراوسێ شهش كهس برینداربوون.
پۆلیسی ڕاپەڕین رایگهیاند: کاتژمێر 6:00 ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە لە ناحیەی سەنگەسەرى سەر بە قەزای پشدەر (قەڵادزێ) شەڕێک لەنێوان دوو دراوسێ ڕوویداوە و بەو هۆیەشەوە كهس برینداربوونه کە لە تەڕەفێک باوکێک و دوو کوڕی و کچێکی بریندارن و باوک و کچەکەش بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە بەڕێکران بۆ ڕانیە، دوای ڕووداوەکەش دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش گەیشتونەتە شوێنی ڕووداوەکە.
پاش گەیشتنی بریندارەکان دەرکەوت کە شوێنەواری چەقۆ بەسەر جەستەی چوار بریندارەکەوە هەیە و کە سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن.
پۆلیسی ڕاپەڕین راشیگهیاند:: تا ئێستا هۆکاری ڕووداوەکە نەزانراوە و لە ئێستاشدا هێزەکانمان دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە کردووە و بارودۆخەکەش لە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانمان دایە، لەسەر ڕووداوەکەش دوو کەس لەلایەن بنکەی پۆلیسی سەنگەسەر دەستبەسەرن کراون، لێکۆڵینەوەش لەسەر ڕووداوەکە بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.