وه‌زیری دادی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند: هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی دیار له‌به‌رده‌ستدا نییه كه بسه‌لمێنێت ساخته‌كارییه‌كی گه‌وره له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا كراوه.
دۆناڵد تره‌مپ به ده‌یانجار بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه كه له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مجاره‌ی ئه‌مه‌ریكادا ساخته‌كاری گه‌وره كراوه، به‌ڵام وه‌زیری دادی ئه‌و وڵاته شتی له‌م جۆره ره‌تده‌كاته‌وه.
ویلیا‌م بار رایگه‌یاندووه كه هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی دیاریان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه كه بسه‌لمێنێت كه له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا ساخته‌كاری كرابێت.
ئه‌م لێدوانه‌ی ویلیا‌م بار بۆ ئاژانسی هه‌واڵی ئاسۆشیتد پرێس، بووه‌ته مایه‌ی سه‌رسوڕمانی زۆرێك له چاودێران كه تێیدا به‌روونی بانگه‌شه‌كه‌ی تره‌مپ بۆ بوونی ساخته‌كار له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مجاره‌ی ئه‌مه‌ریكا ره‌تده‌كاته‌وه، به‌و پێیه‌ی باڕ، یه‌كێكه له‌و كه‌سه نزیك و وهفادارهكان له دۆناڵد تره‌مپ و چه‌ندین جاری دیكه له به‌رامبه‌ر پرسه یاساییه‌كان پاڵپشتی تره‌مپی كردووه.
لای خۆشیانه‌وه تیمی پارێزه‌رانی دۆناڵد تره‌مپ لێدوانه‌كه‌ی ویلیا‌م باڕیان ره‌ت كردووه‌ته‌وه، رودی جولیانی پارێزه‌ری تایبه‌تی تره‌مپ و جینا ئالیس یه‌كی دیكه له ئه‌ندامی پارێزه‌رانی تره‌مپ ده‌ڵێن: تا ئێستا وه‌زاره‌تی داد ته‌نانه‌ت بچوكترین لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه ئه‌نجام نه‌داوه، ده‌شڵێن: ئێمه كۆمه‌ڵه به‌ڵگه‌یه‌كی زۆرمان داوه‌ته ده‌ست وه‌زاره‌تی داد كه ده‌ریده‌خات له شه‌ش ویلایهتساختهكاری زه‌ق و دیار له پرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌كه ئه‌نجام ده‌درێت، كه‌چی وه‌زیری داد به‌لاشیاندا نه‌چووه و بێئاگایانه لێدوانی له‌مشێوه‌یه‌ش ده‌دات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.