له قه‌زای خه‌بات منداڵێكی دوو ساڵان له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی ئۆتۆمبێلێك خۆی پیادا ده‌كێشێت و دواتر ده‌گه‌یه‌ندرێته نه‌خۆشخانه و به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌ی گیان له‌ده‌ست ده‌دات .
په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: دوا نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه لە قەزای خەبات منداڵێكی دوو ساڵان به ناوی (گه‌یلان نه‌سیر)، له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆی خه‌ریكی یاریی كردنبووه، ئۆتۆمبێلێك خۆی پیادا ده‌كێشێت و به سه‌ختی بریندار ده‌بێت و دواتر له‌لایه‌ن تیمه‌كانی فریاكه‌وتنی یه‌كه‌ی رووباری ئاراس له بنكه‌ی ته‌ندروستی خه‌بات گه‌یاندوویانه‌ته نه‌خۆشخانه، دواتر منداڵه‌كه ده‌یگوازنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی شاری هه‌ولێر، هه‌ر ئه‌مشه‌و به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.