بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێر رایگه‌یاند: ئه‌و كه‌سانه‌ی هێرشیان كردبووه سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری، ئێمه رێكاری یاسایی ده‌گرینه‌به‌ر رووبه‌رووی یاساییان ده‌كه‌ینه‌وه.
شەوی ڕابردوو ژمارەیەك لە كەس و كاری تووشبوویەكی كۆرۆنا كە بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانی لە دەستداوە، هێرشیان كردە سەر نەخۆشخانەی ڕزگاری شاری هەولێر و بە هۆیەوە ژمارەیەك كارمەند و پزیشك بریندار بوون و ژمارەیەك لە كەلوپەلی نەخۆشخانەكەش شكێندران.
د. دلۆڤان بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ئێمه لایه‌نی پهیوندارمان ئاگاداركردۆته‌وه كه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری، رێكاری یاسایی ده‌گرینه‌به‌ر رووبه‌رووی یاسایان ده‌كه‌ینه‌وه.
بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێر ڕوونیكردەوە ڕووداوەكە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە تووشبوویەكی كۆرۆنا كە تەمەنی (81) ساڵ بووە لە نەخۆشخانەكە خەوێندراوە و دوای ئەوەی سەرجەم خزمەتگوزاریەكان پێشكەش كراوە گیانی لە دەستداوە، كەس و كاری نەخۆشەكە بەو هۆیەوە هێرشیان كردووەتە سەر كارمەندان و پزیشكانی نەخۆشخانەكە و برینداریان كردوون و كەل و پەلی نەخۆشخانەكەشیان شكاندووە.
بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێر گوتیشی: ئه‌م جۆره هێرشانه بۆ سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كان له‌لایه‌ن كه‌سوكاری مردووه‌كان روویداوه، بۆیه لێره‌وه هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست ئاگادار ده‌كه‌مه‌وه ئه‌مه پێویست ناكات هێرش بكرێته سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كان، كارمه‌ندانی ته‌ندروستی هه‌رچی له توانایاندا بێت ده‌كه‌ین، بێ كه‌مته‌رخه‌می.
بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێر رایگه‌یاند: لێره‌شه‌وه رێنمایی هاووڵاتیان ده‌كه‌م كه خۆپارێزی ئه‌نجام بده‌ن و ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن، ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر هه‌موو جیهان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.