موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در، ، داوای نووسینه‌وه‌ی په‌یماننامه‌یه‌كی "شه‌ره‌ف و باوه‌ڕداریی" و یه‌كێكی دیكه‌ی سیاسی ده‌كات.
موقته‌دا سه‌در له بڵاوكراوه‌یه‌كیدا له رێگه‌ی هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی تویته‌ر، باس له "ده‌ستدرێژیی بێشه‌رمانه بۆ سه‌ر خوا و ئایین و پێغه‌مبه‌ر و خۆشه‌ویستانیان له‌لایه‌ن چه‌ند هه‌رزه‌كارێكه‌وه، ده‌كات".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه ئه‌م هه‌رزه‌كارانه ده‌یانه‌وێت ناو و ناوبانگی شۆرشگێڕان، ریفۆرم، ئایین و مه‌زهه‌ب به پاڵپشتی هێزه ده‌ره‌كییه‌كان و چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌ك له ناوه‌وه، له‌كه‌دار بكه‌ن.
سه‌در داوای رێكخستنه‌وه‌ی نێوماڵی شیعه ده‌كات و رایگه‌یاندووه: "بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی ئه‌وه ده‌بینم كه به زووترین كات نێوماڵی شیعه له رێگه‌ی ئه‌نجامدانی زنجیره كۆبوونه‌وه‌یه‌كی چر بۆ نووسینه‌وه‌ی په‌یماننامه‌یه‌كی شه‌ره‌فی باوه‌ڕداریی و یه‌كێكی دیكه‌ی سیاسی، رێكبخه‌ینه‌وه".
به گوته‌ی سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در، ئه‌م په‌یماننامانه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای خودایه و له‌سه‌ر په‌یڕه‌وی چاكسازی، یه‌كبوون و بێگه‌ردیی ده‌بێت به‌بێ به‌شداریی گه‌نده‌ڵكاران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.