ڤلادیمیر پوتین، سه‌رۆكی رووسیا له‌و كۆبوونه‌وه‌ی كه له رێگه‌ی ڤیدیۆكۆنفرانسه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكوومه‌ت ئه‌نجامیدا، هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ دۆخی ڤایرۆسی كۆرۆنا كرد.
پوتین ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد رووسیا ئاماده‌یه بۆ به‌رهه‌مهێنان و گواستنه‌وه و كوتانی به‌كۆمه‌ڵ و رایگه‌یاند: "له‌به‌ر ئه‌م هۆیه ده‌مه‌وێت له كۆتایی هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه ده‌ست به كوتانی به‌كۆمه‌ڵ بكرێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دوو ملیۆن دۆزی ڤاكسینی كۆرۆنا له رووسیا به‌رهه‌مهێنراوه و رایگه‌یاند: "ئه‌مه ئه‌گه‌ر به كۆمه‌ڵیش نه‌بێت، ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌مان ده‌داتێ كه به شێویه‌كی فراوان ده‌ستپێبكه‌ین. كوتانه‌كه له سه‌ره‌تاوه له كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و مامۆستایانه‌وه ده‌ستپێده‌كات".
لای خۆیه‌وه گوته‌بێژی كۆشكی كرملین، دیمیتری پێسقۆڤ، له لێدوانێكدا ئاشكرایكرد، له‌و كوتانه به كۆمه‌ڵه‌ی كه له وڵاته‌كه‌ی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هاووڵاتییانی رووسیا له پێشینه ده‌بن.
به‌رهه‌مهێنانی هه‌ردوو ڤاكسینی Sputnik V و EpiVakCorona كه به‌رهه‌می رووسیایه، ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا ده‌ستیپێكرابوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.