ریاز حه‌له‌فی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: قۆناغی یه‌كه‌می ڤاكسینی كۆرۆنا له مانگی ئادار-ی ساڵی نوێ ده‌گاته عێراق.
هه‌روه‌ها گوتی: قۆناغی یه‌كه‌م 600 هه‌زار ڤاكسین له‌خۆده‌گرێت و به دووجار له 300 هه‌زار كه‌س ده‌درێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق گوتیشی: كۆمپانیای فایزه‌ر 9 ملیۆن ڤاكسین به نرخی 12 دۆلار به عێراق ده‌فرۆشێت.
ریاز حه‌له‌فی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه عێراق له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ڤاكسینه‌كانی جیهانی واژووی كردووه‌و پشكه‌كه‌ی له سه‌دا 20ی دانیشتووانه‌كه‌ی ده‌بێت.
هه‌روه‌ها ریاز حه‌له‌فی جه‌ختیكردۆته‌وه كه مسته‌فا كازمی،سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق داوای له وه‌زاره‌تی دارایی عێراق كردووه بڕی پاره‌ی پێویست بۆ كڕینی ڤاكسین ئاماده بكات.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.