ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 3 ى 12 ى 2020 ده‌ستده‌كرێت به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ى مانگی 10 ى ئه‌مساڵ
له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه‌ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه مووچه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى دابه‌شده‌كرێت
دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان ڕاشیگه‌یاند كه مووچه به كه‌مكردنه‌وه‌ی ته‌مویلی 21% ده‌بێت، هه‌رچی پله تایبه‌ت و باڵاكانیشه به هه‌مان میكانیزمی پێشوو ده‌بێت
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوێنێ چوارشه‌ممه لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاند: لە ڕۆژی پێجشهممهوه 3 ى 12 ى 2020 دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکەین.
مەسرور بارزانی ڕاشیگه‌یاند كه لەم ڕۆژانەدا بەردەوام لە سەر هێڵ بووین لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق مستەفا کازمی و ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و بەلێنیانداوە بابەتی ناردنی مووچە لە چەند رۆژی داهاتوودا چارەسەر بکەن.
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا سه‌رۆكی حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه ئەگەر لە بەر هەر هۆیەک لە کاتی خۆیدا مووچەی هەرێم لە بەغداوە نەگەیشت، ئەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو کورتهێنانە بە قەرز دابین دەکات تا بڕە مووچەی تەرخانکراو لە بەغدا دەگات و دواتر پارەکەی بەغدا لە بری قەرزەکە دەدرێتەوە .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.