دوو بهربرپرسی باڵای عێراق شه‌وی رابردوو به ئاژانسی فرانس پرێس- یان راگه‌یاندووه كه ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه ژماره‌ی ئه‌و دیبلوماسییانهی له نێو باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غدا كار ده‌كه‌ن ، وه‌ك رێوشوێنێكی ئه‌منی كاتی،كه‌مبكاته‌وه.
پێشتر گۆڤاری پۆلیتیكۆی ئه‌مریكی بڵاویكردبۆوه كه ئیداره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ،سه‌رۆكی ئه‌مریكا بڕیاریداوه نیوه‌ی ژماره‌ی ئه‌و دیبلوماسییانهی له باڵیۆزحانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا كارده‌كه‌ن، بكێشێته‌وه.
هه‌روه‌ها گۆڤاره‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردبوو كه به‌رپرسانی ئه‌مریكا ده‌ڵێن: كشانه‌وه‌ی دیبلوماسییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی كاتییه.
شایانی باسه پێشتر چه‌ند جارێك له‌لایه‌ن میلیشیاكانه‌وه باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غدا به رۆكیتی كاتیوشا كراوه‌ته ئامانج.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.