ئەمڕۆ 3/12/2020 رۆژی جیهانیی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانە. لە ساڵی 1992 رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەم رۆژەی دیاریی کرد بۆ پاڵپشتیکردنی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان بە ئامانجی زیاتر بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی بۆ تێگەیشتنی پێداویستییە تایبەتەکان و پشتگیریکردنی پرۆژە یارمەتیدەر بۆ بەدەستهێنانی مافی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و بەشداریپێکردنی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لە ژیانی سیاسیی و ئابووریی و رۆشنبیریی.
مەبەست لە تهرخانكردنى ئهم رۆژە، پتەوکردنی مافەکانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان و خۆشكردنى گوزەرانیانه لەهەموو بوارەکانی کۆمەڵایەتيدا، ههروهها هۆشياركردنهوهى کۆمەڵگهيه بە بار و گوزهرانى خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان لە بوارەکانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری و رۆشنبیريدا.
سەرەڕای نەبوونی ئامارێكى ورد، رێکخراوی تەندروستی جیهانيی ئاشکراى دهكات كه نزیکەی 15%ی دانیشتووانی جیهان جۆرێک لە جۆرەکانی کەم ئەندامیيان هەیە، کە ئەم رێژەیەش دەکاتە زیاتر لە ملیارێك کەس.
سەرەڕای نەبوونی ئامارێكی ورد، رێکخراوی تەندروستی جیهانیی ئاشکرای دهكات كه نزیکەی 80%ی كەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەت لە وڵاتانی هەژارنشینن و لە 50% ئەو كەسانە دەستیان بە خزمەتگوزاریی تەندروستی ناگات.
بەپێی ئامارەکان نزیکەی 100 هەزار خاوەن پێداویستی تایبەت لە هەرێمی کوردستاندا هەیە و بە فەرمی تۆمار كراون، هاوکات بەشێکیان مووچەیان بۆ دابیننەکراوە.
3/12 رۆژیی جیهانیی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان
نزیکەی 100 هەزار خاوەن پێداویستی تایبەت لە هەرێمی کوردستاندا هەیە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.