لیوا ته‌حسین خه‌فاجی، گوته‌بێژ به‌ناوی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق، رایگه‌یاند كه ته‌واوی گرووپه چه‌كدارییه‌كان له شنگال كشاونه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ لیوا ته‌حسین خه‌فاجی له لێدوانێكی بۆ ئاژانسی هه‌واڵیی فه‌رمی عێراق (ina.iq) گوتی: "رێككه‌وتنی نێوان حكوومه‌تی فیدراڵ و حكوومه‌تی هه‌رێم جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه هێزه‌كانی سه‌ربه حكوومه‌تی فیدراڵ كۆنترۆلی ره‌وشه‌كه ده‌كه‌ن و ئه‌من و ئاسایش له شنگال به‌قه‌رار ده‌كه‌ن".
گوته‌بێژ به‌ناوی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق، لیوا ته‌حسین خه‌فاجی راشیگه‌یاند: "پۆلیسی خۆجێیی له‌ناو شاره‌كه بڵاوه‌ی پێكراوه، هه‌روه‌ها هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووریش له ده‌ره‌وه‌ی سنووری شاری شنگال بڵاو و جێگیركراون بۆ كۆنترۆڵكردنی سنووری عێراق له‌گه‌ڵ سووریا و جه‌ختیشیكرده‌وه كه سه‌رجه‌م گرووپه چه‌كدارییه‌كان له قه‌زای شنگال كشاونه‌ته‌وه".
لیوا ته‌حسین خه‌فاجی روونیشیكرده‌وه كه "فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان تاكه لایه‌نه كه دۆسیه‌ی ئه‌منی قه‌زای شنگال و ناوچه‌كانی دیكه‌ی پارێزگاكه (نه‌ینه‌وا) به‌ڕێوه‌ده‌بات".
گوته‌بێژ به‌ناوی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق، لیوا ته‌حسین خه‌فاجی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه "هه‌ماهه‌نگییه‌كی هاوبه‌ش له‌نێوان فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه هه‌یه بۆ سه‌پاندنی ئاسایش له‌و ناوچانه".
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق :پۆلیسی خۆجێیی له‌ناو شاری شنگال بڵاوه‌ی پێكراوه

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.