لە میانی بهرێوهچوونى یارییهكانی جهولهی پێنجهم لهخولی یانه پالهوانهكانی ئهوروپا لە ڕووبەڕوو بوونەوەیەكی پڕ گۆڵدا، یانەی لایپزیگی ئهڵمانی سەركەوتنی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەدەستهێناو بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ لە یانەی ئیستانبوڵ باشاك شهیری توركی میوانداری بردەوە
لە خولەكی بیستوشەشدا، هێرشبەری دانیماركی یوسف پۆلسێن گۆڵێكی بۆ لایپزیگ تۆماركرد، پاشان بەرگریكاری فەڕەنسی نۆردی موكیلی گۆڵی دووەمی یانە ئەڵمانیەكەی لە خولەكی چلوسێ بەدەستهێنا
لە خولەكی چلوپێنجیش یاریزان عیرفان كان قەهوەچی گۆڵێكی بۆ ئیستانبوڵ باشاك شهیر تۆماركردو گێمی یەكەم بەم ئەنجامە تەواوبوو، لە گێمی دووەم و لە خولەكی شەستوشەشیش، هێرشبەری ئیسپانی دانی ئۆلمۆ گۆڵی سێیەمی لایپزیگی بەدەستهێنا، دواتر عیرفان كان قەهوەچی گۆڵی دووەمی خۆی و تیپی میوانداری لە خولەكی حەفتاودوو تۆماركرد، هەمان یاریزان گۆڵی سێیەمی خۆی و تیپەكەی لە خولەكی هەشتاوپێنج بەدەستهێناو بووە هاتریكی یاری و ئەنجامەكەشی یەكسان كردەوە، بەڵام یاریزانانی لایپزیگ بەم ئەنجامە ڕازی نەبوون و لە دواساتەكانی یاریدا، هێرشبەری نۆروێژی ئەلێكساندێر سۆرلۆت گۆڵی چوارەم و بردنەوەی میوانەكانی تۆماركردو سێ خاڵی گرنگی بۆ تیپەكەی مسۆگەركرد
بەم بردنەوەش كۆی خاڵەكانی لاپیزیگ لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی گڕوپی هەشتەم بۆ نۆ خاڵ بەرزبووەوەو ئیستانبوڵ باشاك شهیریش بە سێ خاڵ لە پلەی چوارەم و كۆتایی ڕیزبەندی گڕوپەكە مایەوە
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.