Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:08

ئەو هەڵانەی بەردەوام دووبارە دەبنەوە!

بازن، كاتژمێر... لە دەست دەكرێت
کوردستان TV
100%

زۆر كەس كاتێك وشەیەك دەخەنە پاڵ وشەیەكی دیكە دەكەونە هەڵەوە، بە تایبەتیش هەندێك وشە كە دەخرێنە پاڵ ئەندامانی جەستەوە، بۆ نموونە دەڵێن: ( پێڵاو لەبەر دەكەم، گۆریە لە بەردەكەم، كلێتە یان كڵاو لەبەر دەكەم، چاویلكە لەبەر دەكەم.... تاد)، ئەمانە هەموویان بە هەڵە بەكاردێن.. زمانی كوردی دەوڵەمەندەو بۆ هەر شتێك وشەیەكی داناوە، كە ئەمە ڕاستییەكەیە:
1- گۆریە، پێڵاو، شەرواڵ... لە پێ دەكرێت.
2- كراس، قەمسەڵە، بلووز، قاپووت.... لەبەردەكرێت.
3- بازن، كاتژمێر... لە دەست دەكرێت.
4- ئەنگوستیلە، ئەلقە... لە پەنجە دەكرێت.
5- چاویلكە.. لە چاو دەكرێت.
6- ملپێچ، ملوانكە ... لە مل دەكرێت.
7- خەزێم... لە كەپوو(لووت) دەكرێت.
8- كڵاو، كلێتە، شەبقە، جامانە(جەمەدانی)... لە سەر دەكرێت.
9- گوارە... لە گوێ دەكرێت.
10- تفەنگ... لە شان دەكرێت

م. بەهائەدین جەلال

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.