لە گڕوپی حەوتەمی چامپیۆنس لیگ، یانەی یوڤێنتوس بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر لە یانەی دینامۆ كیێڤی میوانی بردەوە، لە خولەكی بیستویەكدا، فیدریكۆ كیێزا گۆڵێكی بۆ یوڤێ تۆماركرد‌و گێمی یەكەم بەم ئەنجامە تەواوبوو
لە گێمی دووەم و لە خولەكی پەنجاوحەوتیش، كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی و ئەستێرەی بیانكۆنێری گۆڵی دووەمی تیپەكەی بەدەستهێنا كه ئه‌مه‌ش گۆڵی ژماره حهوتسهدوپهنجای یاریزانه‌كه بوو له كاروانی وه‌رزشی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌و تیپانه‌ی یاری بۆ كردوون، دواتر ئەلڤارۆ مۆراتای ئیسپانی یوڤێی لە خولەكی شەستوشەش كردە خاوەنی گۆڵی سێیەم
یانە ئیتاڵیەكە بە شێوەی پێشوەخت گەیشتنی بۆ قۆناغی شازدەی چامپیۆنس لیگ مسۆگەركردبوو و بەم بردنەوەش كۆی خاڵەكانی لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی گڕوپی حەوتەم گەیاندە دوازدە خاڵ، دینامۆكیێڤیش بە تەنها خاڵێك لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی گڕوپەكە مایەوە
جێگای باسه ئه‌م یاریه بۆ یه‌كه‌م جار له مێژووی ڕكابه‌ریه‌كانی چامپیۆنس لیگ له لایه‌ن ناوبژیوانێكی ئافره‌ت به‌ڕێوه‌برا كه ئه‌ویش ستێفانی فراپارتی فه‌ڕه‌نسی بوو
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.