له‌ئاكامی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگرێك له بازاڕێكی میللی بۆ فرۆشتنی سه‌وزه‌و میوه، زیانێكی زۆری ئابووری لێكهوتهوه.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شاریستانی به‌غدا ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه بڵاویكردۆته‌وه كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ئاگرێك له بازاڕێكی ميللي بۆ فرۆشتنی سه‌وزو میوه له ناوچه‌ی دۆره له باشووری به‌غدای پایته‌خت كه‌وتۆته‌وه.
هه‌روه‌ها به‌رگری شارستانی رایگه‌یاندووه كه توانیوییانه ئاگره‌كه كۆنتِرۆڵ بكه‌ن و رێگری له‌وه بكه‌ن ئاگره‌كه بۆ ته‌واوی بازاڕه‌كه درێژبێته‌وه.
به‌رگری شارستانی ده‌شڵێت: له ئاكامی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه هیچ زیانێكی گیانی به‌دواوه نه‌بووه،به‌ڵام زیانی ئابووری زۆری لێكه‌وتۆته‌وه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.