ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 3 ى 12 ى 2020 ، وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان خشته‌یه‌كی دیكه‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ى ڕاگه‌یاند
وه‌زاره‌تى دارایی ڕایده‌گه‌ێنێت دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگی 10 ى ئه‌مساڵ به‌رده‌وام ده‌بێت ، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو 6 ى 12 ى 2020 مووچه‌ی دیوانی وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ، لیواكان ، یه‌كه‌ی 70 ، 80 دابه‌شده‌كرێت
ڕاشیگه‌یاندووه كه مووچه دابه‌شكردن به كه‌مكردنه‌وه‌ی ته‌مویلی 21% ده‌بێت، هه‌رچی پله تایبه‌ت و باڵاكانیشه به هه‌مان میكانیزمی پێشوو ده‌بێت
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 3 ى 12 ى 2020 ، ده‌ست به‌دابه‌شكردنى مووچه‌ی مانگی 10 كرا ، یه‌كه‌م وه‌زاره‌تیش ته‌ندروستى وه‌ری گرت
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوێنێ چوارشه‌ممه لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاند: لە ڕۆژی پێجشهممهوه 3 ى 12 ى 2020 دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکەین.
مەسرور بارزانی ڕاشیگه‌یاند كه لەم ڕۆژانەدا بەردەوام لە سەر هێڵ بووین لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق مستەفا کازمی و ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و بەلێنیانداوە بابەتی ناردنی مووچە لە چەند رۆژی داهاتوودا چارەسەر بکەن.
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا سه‌رۆكی حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه ئەگەر لە بەر هەر هۆیەک لە کاتی خۆیدا مووچەی هەرێم لە بەغداوە نەگەیشت، ئەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو کورتهێنانە بە قەرز دابین دەکات تا بڕە مووچەی تەرخانکراو لە بەغدا دەگات و دواتر پارەکەی بەغدا لە بری قەرزەکە دەدرێتەوە .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.