به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌ر، ئێران به‌خه‌رجكردنی ملیۆنان دۆلار له‌رێگای گه‌شه‌پێدانی مه‌زارگه شیعییه‌كان، نفوزی خۆی له‌عێراق به‌هێز ده‌كات .
راپۆرته‌كه ده‌ڵێت: حه‌سه‌ن بلاراك،فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای سوپای پاسدارانی ئێرانه و له‌مانگی 9ی رابردوو، به‌سه‌ردانێكی رانه‌گه‌یه‌نراو به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌یه‌كی گرنگ بۆ فراوانكردنی مه‌زارگه‌ی ئیمامی حوسێن به گوژمه‌ی( 600 ) ملیۆن دۆلار ،سه‌ردانی یه‌كێك له پیرۆزترین شوێنه شیعییه‌كانی له‌شاری كه‌ربه‌لا له‌ناوه‌ڕاستی عێراق كردووه .
راپۆرتی ئاژانسه‌كه روونیكردۆته‌وه كه پڕۆژه‌كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای كه‌وسه‌ر كه خاوه‌ندارێتی بۆ ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی سوپای پاسدارانی ئێران ده‌گه‌ڕێته‌وه جێبه‌جێده‌كرێ ، كۆمپانیاكه‌ش ده‌زگایه‌كی سه‌ر به عه‌لی خامه‌نه‌یی، رابه‌ری باڵای ئێرانه و له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه سزای خراوه‌ته سه‌ر.
هه‌روه‌ها پێشتر بلاراك به تۆمه‌تی ره‌وانه‌كردنی چه‌ك و چالاكی هه‌وڵگری و شووشتنه‌وه‌ی پاره، ناوی خراوه‌ته نێو لیستی سزاكانی ئه‌مریكا .
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
ژێده‌ر / حوڕه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.