سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای كه‌ركووك به رۆژنامه‌ی سه‌باحی نیمچه فه‌رمی راگه‌یاندووه هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له كه‌ركووك پاشه‌كشه‌یان كردووه و به‌ره‌و به‌غدا گه‌ڕاونه‌ته‌وه، له‌شوێنی ئه‌وان هێزه‌كانی پۆلیسی شاره‌كه دۆسیه‌ی ئه‌منی ده‌گرنه ده‌ست.
پێشتر دۆسیه‌ی ئه‌منی كه‌ركووك به ده‌ست لیوای تایبه‌تی شه‌ست و یه‌ك بوو كه راسته‌وخۆ فه‌رمانی له سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه وه‌رده‌گرت، به‌ڵام بڕیاردراوه دۆسیه‌ی ئه‌منی كه‌ركووك بدرێته ده‌ست پۆلیسی خۆجێی شاره‌كه، كه له فه‌وجێكی سێسه‌د كه‌سی پێكهاتووه، به‌جۆرێك هه‌ریه‌ك له سێ پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كه‌ی كه‌ركووك سه‌د پۆلیسیان له نێو فه‌وجه‌كه ده‌بێت له‌ئێستاشدا له مه‌شق دان.
پێشووتر شاندنی دانوستانكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا، پێشنیازیان كردبوو دۆسیه‌ی ئه‌منی كه‌ركووك و ناوچه جێناكۆكه‌كان، راده‌ستی خه‌ڵكی ناوچه‌كه بكرێته‌وه و هێزی بیانی و نامۆ نه‌هێنرێته شاره‌كه و له‌سه‌ریان فه‌رز نه‌كرێت.
وه‌ك سه‌ره‌تایێك بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركووك، دواتر دۆسیه‌ی ژووری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیش راده‌ستی پێكهاته‌كانی ئه‌و شاره بكرێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.