ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر بڵاوی كردهوهكه سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەمە 2020.12.3، بەمەبەستی ئاگاداربوون لە ڕەوشی کار و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر و هاوکاری و پاڵپشتیکردنی زیاتری، بەسەرپەرشتی د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەئامادەبوونی هەریەک لەبەڕێزان ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی وگەشت و گوزار و كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری كارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان و هێمن قادر، پارێزگاری هەولێر بە وەکالەت و مەسعود کاڕەش جێگری پارێزگار و سەرۆکی شارەوانی و بەڕێوەبەری گشتیی دابەشکردنی کارەبای هەولێر، لەدیوانی پارێزگا، کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا.
راشیدهگهیهنن كه لەسەرەتایی کۆبوونەوەکەدا، دوای ئەوەی هەریەک لە بەڕێزان سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار و وزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان پاڵپشتی و هاوکاری و هەماهەنگی خۆیان بۆ پارێزگای هەولێر دووپاتکردەوە، هەمووان کۆک بوون لەسەر هەماهەنگی زیاتری نێوان وەزارەتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگای هەولێر، پاشان ئاماژەیان بەوەدا کە ئامادەن لەجێبەجێکردنی پڕۆژەکانی سنووری پارێزگای هەولێر، هەموو ئاسانکارییەک و هاوکاری و پاڵپشتییەک پێشکەشبکەن، دواتر لەلایەن خۆیەوە پارێزگاری هەولێر بەوەکالەت، وێڕای بەخێرهێنانی گەرمییان، سوپاس و ستایشی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتەکانی شارەوانی و کارەبای حکومەتی هەرێمی کرد بۆ هەموو ئەو پاڵپشتی و هاوکارییەی کە لە ڕابردوو و لەئێستادا لە پارێزگای هەولێر کردوویانە.
ڕاگهیاندنی پارێزگای ههولێر ئاماژه بۆ ئهوهش دهكهن كهلەتەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا دوای گفتۆگۆیەکی تێرو تەسەل لەبارەی گرفتی دارایی و تەرخانکردنی بڕی بودجەی پێویست بۆ بەجێگەیاندنی پڕۆژەکانی تایبەت بە شارەوانییەکان و چاککردنی دۆخی کارەبا، لەلایەن ئامادەبووانی کۆبوونەوە بڕیاری پێویستییان لەبارەوە درا.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.