رێکخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ لهڕاگهیاندراوێكدا بڵاوی كردهوه كه لە مانگی نۆڤەمبەری 2020 دا، 46 هاووڵاتیی کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، مەدەنی، مەزهەبی دەستبەسەر کراون، کە بە بەراورد لەگەڵ مانگی ئۆکتۆبەر دەستگیركردنی ھاووڵاتییان بە رێژەی 20% بەرزبووەتەوە.
رێکخراوی ههنگاو ڕاشیدهگهێنێت كه لەو ژمارەیەشدا 37 کەس بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و پەیوەندیان لەگەڵ پارتە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، هەروەها 7 کەس بە تۆمەتی چالاکی مەدەنی و 2 کەس بە تۆمەتی چالاکی مەزهەبی دەستگیر كراون.
ئاماژه بۆ ئهوهش دهكهن كه 21 کەس لە پارێزگای سنە، 13 کەس لە ورمێ و 12 هاووڵاتیش لە پارێزگای کرماشان دەستبەسەر کراون
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.