وڵاتی سه‌نگاپوره یه‌كه‌مین وڵاته وڵات رێگا ده‌دات مریشكی دروستكراوی نێو تاقیگه بفرۆشرێت،دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیای ئه‌یت جه‌ست ره‌زامه‌ندی دهربرِی بۆ فرۆشتنی ئه‌م جۆره گۆشته.
به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م جۆره گۆشته به چاندنی خانه‌ی مریشك له‌نێو تاقیگه ده‌بێت و ده‌زگای خۆراكیی سه‌نگاپۆره- ش دوای لێكۆڵینه‌وه له سه‌لامه‌تی خواردنی ئه‌م جۆره گۆشته، ره‌زامه‌ندی دهربرِیوه بۆ به‌رده‌ست خستنی .
له‌مباریه‌وه تۆرِی هه‌واڵیی سی ئێن ئێنی ئه‌مریكی له‌سه‌ر زاری ئه‌یت جه‌ست،دامه‌زرێنه‌رو سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیاكه گواستویه‌تییه‌وه كه سه‌ره‌تا مریشكه دروستكراوه‌كه له چێشتخانه‌كانی سه‌نگاپوره پێشكه‌ش ده‌كرێت و دواتریش پلانی ئه‌وه هه‌یه بهشیَوهیهكی فراوان له‌وڵاته‌كه‌دا به‌رده‌ست بێت.
شایانی باسه به‌رهه‌مهێنانی مریشك له تاقیگه به‌به‌كارهێنانی ئامرێك ده‌كرێت كه ناسراوه به كارلێكه‌ره زینده‌ییه‌كان (bioreactor)كه كارلێكی بایۆلۆجی دروست ده‌كات و له‌كۆتاییدا ئه‌م جۆره گۆشته به‌رهه‌م ده‌هێنێ.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
ژێده‌ر / سكای نیوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.