ئێوارەی ئەمرۆ پێنج شەمە 2020.12.3، لەڕۆژی جیهانی کەمئەندامان، بەئامادەبوونی مافپەروەر هێمن قادر، پارێزگاری هەولێر بە وەکالەت و بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی و بەڕێوەبەری گشتی چاودێری کۆمەڵایەتی و ژمارەیەکی دیکە لەبەرپرسان، پارێزگای هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی MRDS و مانگی سوری عێراقی، هەڵسان بەهاوکاریکردنی (100) خێزانی کەمئەندام لەسنووری پارێزگای هەولێر.
هاوکاریەکە کەلەلایەن ڕێکخراوی MRDS و مانگی سوری عێراقی دابینکرابوو، بریتی بوو لە کەلوپەل و پێداویستی تایبەت بە کەمئەندامان وەک(عەرەبانە و کورسی تایبەت و عکازە و چەندەها پێداوستی تری کەمئەندامان و سەبەتەی خۆراک بۆ هەر خێزانێک).
جێگەی باسە، پارێزگای هەوڵێر لەبەرنامەی داهەیە بەهاوکاری ڕێکخراوی MRDS لە ڕۆژانی داهاتوودا هاوکاری و یارمەتی بەسەر (500) خێزانی تری کەمئەندام دابەشبکات.
بەئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر بە وەکالەت هاوکاری بەسەر (100) خێزانی کەمئەندام دابەشکرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.