ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لهسهر لیستی ڕهوتی حیكمه بە ھۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانی لەدەستدا.
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێدا رایگەیاند کە ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە رەوتی حیکمەی نیشتمانی، عەلی عەبودی بەھۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانی لەدەستداوە.
لە ماوەکانی رابردوودا بە ھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە 2 ئەندامی ديكةي ئەنجوومەنی نوێنەران عێراق گیانیان لەدەستداوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.