كه‌مێك به‌ر له ئێستا تیرۆرستانی داعش له شارۆچكه‌ی داقوق و له نزیك پردێ هێریان كرده سه‌ر پۆلیسی فیدڕاڵی.
له‌و باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به‌كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: كه‌مێك به‌ر له ئێستا له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی نێوان داقوق و شارۆچكه‌ی دووزخورماتوو له نزیك گوندی چهوركه، داعش هێرشی كرده سه‌ر پۆلیسی فیدڕاڵی و شه‌ڕه‌ته‌قه له نێوان هه‌ردوولا دروست بوو.
گوتیشی: داعش چه‌ند بۆمبێكی ته‌قاندووه‌ته‌وه به‌ڵام تا ئێستا زه‌ره‌رو زیانه‌كان نه‌زانراون..
شایه‌نی باسه به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی داعشه‌وه ڕێگای سه‌ره‌كی دووزخورماتوو بۆ شارۆچكه‌ی داقوق داخراوه.
هه‌ڵۆ جه‌باری
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.