وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگهێندراوێكدار ِڕایگهیاند: وێستگه‌ی گۆڕینی ڤۆڵتییه‌ی كاره‌بای باواجی یه‌كێك بوو له وێستگه سه‌ره‌كییه‌كانی كۆیه و زیاتر له %50ی هاوبه‌شانی كاره‌بای سنووری كۆیه له‌سه‌ر ئه‌م وێستگه‌یه‌ن و دوو محه‌ویله‌ی گه‌وره‌ی 63 MVA له‌خۆ ده‌گرێت.
له رێككه‌وتی 19/6/2019 یه‌كێك له محه‌ویله‌كانی له‌كاركه‌وتووه و به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه نه‌توانراوه بوودجه‌ی چاككردنه‌وه‌ی بۆ ته‌رخان بكرێت، ئه‌مه‌ش بووه هۆی بارزۆریی له‌سه‌ر ئه‌و محاویله‌یه‌ی له‌كاردایه، له‌ئه‌نجامدا وه‌كو پێویست نه‌توانراوه كاره‌بای هاوبه‌شان بدرێت.
وه به‌هه‌مان شێوه وێستگه‌ی ئاشتی یه‌كێك له مهحاویلهكانی له‌كار كه‌وتووه کە ئێستا لە وڵاتی تورکیا لە ژێر چاک کردنەوە دایە، به‌هۆی زۆر گرنگیی و پێویستی په‌له‌كردن له چاكردنه‌وه‌ی ئه‌م محاویلانه و چه‌ندین پرۆژه‌ی دیكه‌ی هاوشێوه و ئه‌و پرۆژانه‌ی كه ساڵانێكی زۆره به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه راگیرابوون، سه‌ره‌ڕای به‌رده‌وامی قه‌یرانی دارایی‌ش جه‌نابی سه‌رۆكی حكومه‌ت ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی بۆ دابینكردنی بوودجه‌ی پێویست.
ڕاشیگه‌یاندووه: ئێستا ئه‌و محهاویلهیه باركراو به‌مه‌به‌ستی چاككردنه‌وه‌ی ڕه‌وانه‌ی توركیا كرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.