تاوەکو ئێستا چوارسه‌د و بیست و هه‌شت پڕۆژە لەلایەن وەبەرھێنەری ناوخۆیی و بیانی و ھاوبەش پێشکەشی دەستەی وەبەرھێنانی هه‌رێمی كوردستان كراون.
له‌مباره‌یه‌وه سەربەست خدر عەلی، بەڕێوەبەری لێکۆڵینەوە و زانیاری لە دەستەی وەبەرھێنان ده‌ڵێت: تا ئێستا چوارسه‌د و بیست و هه‌شت پڕۆژە پێشکەشی دەستەی وەبەرھێنان کراوە کە سەرمایەکەیان زیاتر له ده ملیار دۆلارە و لەوانە سێسه‌د و حه‌فتاو دوو پڕۆژە پەسەند کراون، به‌ڵام ئەوانی تر دیکەش قبووڵ نەکراون.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات ، ئەو پڕۆژانە لە سێزده سێکتەری جیاوازن، وەکو کشتوکاڵ و پیشەسازی و بازرگانی و گەشتیاری و گواستنەوە و کارەبا و نیشتەجێبوون و بانکەکان .
بەڕێوەبەری لێکۆڵینەوە و زانیاری لە دەستەی وەبەرھێنان ڕوونیشی کردەوە: "دوای ئاشکراکردنی پلانی دەستەی وەبەرھێنان زیاتر لە په‌نجاو پێنج پرۆپۆزەلیش پەسەند کراون و ئەوانەی پڕۆژەیان پێشکەش کردووە وەبەرھێنەری خۆماڵی و بیانی و ھاوبەشی تێدایە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.